چاویارنیوز _ لەراگەیەندراوێكدا کە كۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، 26-11-2025، هێرشی درۆنی کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە ئاسایی بووەتەوە و دوای تووندكردنی رێوشوێنە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەفیدراڵییەكانەوە، بەرهەمهێنانی غاز دەستی پێكردووەتەوە.
کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ هاوبەشەكانمان پابەند دەبن بە سەلامەتیی كارمەندانیان لەو ناوچانە و دابینكردنی كارەبا و گازی ئێڵ پی جی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەولەویەتی کارەکانیانە.
بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند: لەئێستادا بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، ئاسایی بووەتەوە.
No Comment! Be the first one.