چاویارنیوز _ بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، راپۆرتی چارەکی دووەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەراورد بە چارەکی یەکەم بەرهەمهێنانی نەوت کەمبووەتەوە و دەڵێت: سەرەتای ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێکردووەتەوە و دواتریش پێشاپوور، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو کێڵگەکە بە درۆن کرایە ئامانج.
بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا لە هەر دوو کێڵگەدا بە تێکڕا گەیشتووەتە 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی 2025ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە تاوکێ و پێشابوور 82 هەزار و 81 بەرمیل بووە.
No Comment! Be the first one.