چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداریی دەدات بە هاووڵاتیان، بەهۆی ئەو پێشبینییانەی کە بۆ کەشوهەوا دەکرێت، ئەگەری هەیە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و کەناری ڕووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە مەترسیی کۆبوونەوەی ئاویان هەیە، نەکەن و خۆیان لەو ناوچانە بپارێزن.
ئەم ڕاگەیەنراوە دوای ئەوە دێت، هەردوو کەشناسیی هەرێم و عێراق، پێشبینیی دەستپێکردنی بارانبارین دەکەن لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە و دواتریش تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەرگریی شارستانیی سۆران داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
بەهۆی پێشبینیی بارانبارینی بەهێزەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداریی دەدات بە هاووڵاتییان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، خۆیان لە کەناری ڕووبار و ناوچە مەترسیدارەکان بەدوور بگرن.
No Comment! Be the first one.