چاویارنیوز _ میدیاکانی عێراق پەیامێکی ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە، کە تێیدا داوای لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، هێزێکی زۆر بنێرێتە سنووری پارێزگای کەرکوک و پردێ و مەخمور و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەرچەندە ناوبراو وەک رێگریی لە مەترسیی داعش ناویبردووە، بەڵام داواکارییەکە لەلایەن کورد و هێزە سیاسییەکانی شارەکە و ناوچەکەوە وەک مەترسی سەیردەکرێت.
هێزە سیاسییەکانی کەرکوک پێیانوایە، ئەو داوایەی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی مەبەستیتری تێدایە و بۆ بچووککردنەوە و لەقاڵبدان و بێهێزکردنی هەرێمی کوردستانە، ئەوەش دوای ئەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەکە کشاوەتەوە و لەناوچەکانی بادینان و سنووری هەولێریش رۆژ دوای رۆژ هێزەکانی سوپای تورکیا زیاتر دێنە پێش.
شیکەرەوە و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، گەورەکردن و پیشاندانی مەترسیی داعش، بەو رادەیە گەورە و جێگە گومان نییە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا باس دەکرێت، ئەوەی هەیە مەبەستدارە و گومانی تری لەپشتەوەیە.
بەرەی تورکمانی داوای ناردنی هێز بۆ کەرکوک دەکات و کوردیش بەگومانە
بەرەی تورکمانی داوایەکی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بۆ ناردنی هێز بۆ کەرکوک، ئەمەش بەلای لایەنە سیاسییەکانی شارەکەوە وەک گوماناوی و مەترسیدار سەیردەکرێت.
No Comment! Be the first one.