چاویارنیوز – سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، “چارەسەری کێشەی مووچە لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کوردستانەوە بوو”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەغدا چەقی ململانێی سیاسیە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستانەو، بە یەکڕیزیی کێشەکان چارەسەر دەبن”.
سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشکردووە، ” سەرۆک بافڵ نوێنەرایەتی کوردستانی کرد لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هەروەها پێویستە ئەم سەرکەوتنە بکەینە بنەمایەکی پتەو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە لەگەڵ بەغدا و ببێتە هەوێنی یەکڕیزیی ناوخۆیی لە کوردستان”.
دەشڵێت، ” دوای هەشتا رۆژ لە بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان دەرکەوت گوتاری میانڕەویی و دیبلۆماسی چارەسەرە، ئەم رێککەوتنە لە خۆیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی و بوژانەوەی بازاڕو جوڵەی ئابوریی لەهەرێمی کوردستاندا”.
No Comment! Be the first one.