چاویارنیوز _ لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی باران و لافاوی زۆرەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆر بە هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە، بەپێی دواین ڕاگەیەنراوی تیمەکانی فریاکەوتنی خرا، لە چەمچەماڵ خوێندکارێک گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانیش، لەناوچەی لەیلان، لەكاتی گەڕانەوەی لە خوێندنگەکەی، کچە خوێندکارێک لافاو بردوویەتی و دوای گەڕان زیاتر لە دوو سەعات، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵن لە ڕزگارکردنی هاووڵاتیان و بەدەمەوەچوونی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بەهاوکارییە.
بەهۆی لافاوەوە لەناوچەی چەمچەماڵ دووکەس گیانیانلەدەستدا
لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا، زۆرترین بڕی بارانبارین ناوچەکانی گەرمیان و چەمچەماڵ و سلێمانی گرتەوە، بەوهۆیەوە لافاو هەستاوەو زیانی گیانی و ماددیشی لێکەوتەوە.
No Comment! Be the first one.