چاویارنیوز _ نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابووریی عێراق رایگەیاندووە، پێنج کۆسپ و ئاستەنگی سەرەکیی هەیە کە لەکاتی ئامادەکردنی بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٦دا رووبەڕووی عێراق دەبنەوە.
یەکەم/ بریتییە لە قورسی دیاریکردنی نرخی بەرمیلێک نەوت و بڕی هەناردەکراو، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزیی ناوچەکە و ناڕوونی داهاتووی ئاڵۆزییەکان.
دووەم/ قوسی دابینکردنی داراییە بۆ کورتهێنانی پێشبینیکراو لە بودجەدا کە رەنگە ٦٠ تریلیۆن دینار تێپەڕێنێت، بەتایبەت لە سایەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی قەرزی ناوخۆیی و سنوورداریی دەستکەوتنی قەرزی دەرەکی گەورەدا
سێیەم/ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا، کە بەپێی ئەنجامەکانی کۆتا سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەرزبووەتەوە بۆ ٪١٤.١ و بڕەکەی گەیشتووەتە ٢٩ تریلیۆن دینار، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داڕشتنی هاوسەنگیی بودجەکە دەبێت.
چوارەم /دۆسیەی دامەزراندن، جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و رۆژانە، لەگەڵ پاشەکەوتی دارایی و شایستەنەدراوەکانی فەرمانبەران لە ساڵی ڕابردووەوە.
پێنجەم / جێبەجێکردنی مۆدێلی نوێی ئابووری بۆ نرخاندنی ئەو نەوتەی بۆ بەکاربردنی ناوخۆ تەرخان دەکرێت.
بەپێی سەرژمێری پشکی هەرێم لە بودجەدا بەرزدەبێتەوە
شارەزایەکی ئابووریی عێراق باس لە رۆڵی سەرژمێریی گشتیی هەرێم دەکات لە دیاریکردنی رێژەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا
No Comment! Be the first one.