چاویارنیوز _ چالاکوانێکی مەدەنی وەڵامی کەمال کەرکوکی دەداتەوە کە وتبووی ئێمە شۆڕشمان بۆ مووچە نەکرد، ئەو چالاکوانە دەڵێت “بەڕاست ئەمە شۆڕش بوو”.
کارزان عەبدولڕەحمان ڕایگەیاندووە، ئەی خەڵک بۆ ئەوە شۆڕشی نەکرد، ستەمکارێک بگۆڕێت بە کۆمەڵێ بەرپرسی گەندەڵی نادادی قاچاخیچی ملیاردێر!، بۆ ئەوە شۆڕشی نەکرد، هەرچی زەویە تاڵانی بکەن!
دەڵێت: خەڵک بێ موچە بێت و ئەوانیش لە ئەرزەوە بۆ مەرز، لە نەوتەوە بۆ دەرمان و هەموو شت بۆ ئەوان بێت!، خەڵک بۆ ئەوە شۆڕشی کرد لە بازگەکان قاچاخی بەسەرەوە بکرێت؟، خەڵک بۆ ئەوە شۆڕشی کرد! بڵێن لەبەر ئەوەی چەند ساڵێک لە شاخ بوین!دەبێت دەپشتمان ملیاردێربێت!
ڕاشیگەیاندووە، یەک ڕۆژی ئەم شۆڕشە، ملیۆنان دۆلار لەسەرمان کەوتوە!، ئێمە دەبێت پێناسەی بکەینەوە؛ بەڕاست ئەمە شۆڕش بوو، یان کوشتنی شۆڕش!
وتیشی: شۆڕشگێڕ، جۆن دزی لە گەلی خۆی دەکات!، شۆڕشگێر ،چۆن پێشڕەوی بۆ دەبابەی دوژمن و سوپای دوژمن ئەکات تا قوڵایی خاک و نیشتمان
جەخت دەکاتەوە، ئەمە ئێوەن، تڕوهات و گاڵتەجاڕی ژیانی هەوەسبازی و گیرفان بازی و مالۆسیتان کردە شۆڕش.
چالاکوانێکی مەدەنی وەڵامی کەمال کەرکوکی دەداتەوە؛
بەڕاست ئەمە شۆڕش بوو!
یەک ڕۆژی ئەم شۆڕشە، ملیۆنان دۆلار لەسەرمان کەوتوە! ئێمە دەبێت پێناسەی بکەینەوە.

No Comment! Be the first one.