چاویارنیوز_ دوای ئەوەی بەرپرسێکی پارتی لە وەرتێ تەقە لە هاووڵاتییەک دەکات و شەهیدی دەکات، کەسوکارەکەی دەڵێن تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە.
هاووڵاتیانی وەرتێ، تائێستا تەرمى حەسەن رەحمان کە لە خۆپیشاندانەکەى وەرتێ شەهیدبوو، بردووەتە مزگەوت و دەڵێن: دەبێت بکوژ لەسێدارە بدرێت.
ڕایانگەیاندووە: ئەوان شەهیدەکەیان نانێژن تا هەقی خۆیان نەکەنەوەو بکوژ بەسزای خۆی نەگات.
بکوژ دەبێ لەسێدارە بدرێت؛
تەرمى هاووڵاتییەکەی وەرتێ نانێژرێت
دوای ئەوەی هاووڵاتیانی وەرتێ خۆپیشاندانیان کرد، هێزەکانی پارتی بۆ بڵاوەپێکردنیان، تەقەیان لەهاووڵاتیان کردو هاووڵاتییەک بەناوی حەسەن ڕەحمان، شەهیدبوو.

No Comment! Be the first one.