چاویارنیوز _ پرۆفیسۆر ڕەعد ڕەفعە هێرش دەکاتەسەر دەسەڵاتدارانی هەولێر و ڕایدەگەیەنێت: دەسەڵاتداران بایەخی تەواویان بە گوندی لوبنانی داوەو ڕێگەو بانەکانیان بۆ قیرتاوکردوون و هەموو جۆرە پرۆژەیەکیان بۆ ئەو ناوچەیە کردووە، چونکە دەسەڵات پێیوایە ئەو گوندە لوبنانییە سەرچاوەی پارە پەیداکردنە.
وتیشی: هەولێری شاری موزەفەرەدین و منارەی چۆلی و ئەو هەموو مزگەوتە، گوناحە ئێستا وەهای لێهاتووە کە گوندی لوبنانی لێبێت.
ڕاشیگەیاندووە، ناکرێت دەسەڵات هیچ خزمەتێک بە گەڕەکە هەژارنشینەکانی وەک گەڕەکی (ژین) ناکات، چونکە داهاتی بۆ خۆیان تێدا نییە.
پرۆفیسۆر ڕەعد ڕەفعە:
حکومەت لە هەولێر بایەخ بە هەژارەکان نادات
پرۆفیسۆر و نووسەرێکی دیاری کردستان پێیوایە دەسەڵات لەناو شاری هەولێردا جیاوازی لەخزمەتگوزاری نێوان گەڕەکە دەوڵەمەند وهەژارەکان دەکات.

No Comment! Be the first one.