چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: کۆمپانیای (کار) ڕۆژانە نزیکەی ( ١٠٠ هەزار)بەرمیل نەوت لە کێڵگەی (خورمەڵە) بەرهەمدەهێنێت و دەیفرۆشێت بە نرخی تەنها (٣٢) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، داهاتی ڕۆژانەی ( ٣،٢ ملیۆن) دۆلارە، بۆ مانگێک (٩٦ ملیۆن) دۆلار.
ڕاشیگەیاندووە، یەک دیناری ئەم داهاتەی فرۆشتنی نەوت، نە مایەکەی، نە قازانجەکەی، ناچێتە خەزێنەی گشتی و وەزارەتی دارایی حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەیان.
ڕاشیگەیاندووە، ئاواش دەیانەوێت مامۆستاو فەرمانبەر ئارامگرو خۆڕاگربن لەسەر دواکەوتنی سێ مانگی مووچە (٥٠٠ هەزار) دینارییەکەیان!
عومەر گوڵپی:
حکومەت ڕۆژانە نەوت دەفرۆشێت و داهاتەکەیشی دیارنییە
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر تەنکەرە نەوت دەفرۆشرێت و داهاتەکەیشی دیارنییە.

No Comment! Be the first one.