چاویارنیوز _ سیروان سلێمان رۆژنامەنووس، باس لەوە دەکات،
نائومێدییەکی گەورە لەناو هاووڵاتیانی هەرێمدا دروستبووە و حکومەت دەستی بردووە بۆ گیرفانی هاووڵاتیان و متمانەی لە دەست داوە.
وتیشی، سیستەمى دیجیتاڵیکردن، پێوەرە زیرەکەکان، زۆربوونى رسوومات، کرێی خزمەتگوزارى و … تاد ئەم فشارانە هاوڵاتیانیانی وەڕس و بێزارکردووە، بەدەرلەوە درێژبوونەوەى مانگ و نیوێک لە چاوەڕوانى مووچەى فەرمانبەران و مامۆستایان و کارمەندان، بووەتە مایەی بێزاری هاووڵاتیان.
حکومەت گیرفانی خەڵک دەبڕێت
رۆژنامەنووسێک پێیوایە، نا ئومێدێکى زۆر لە نێو هاوڵاتیاندا هاتووەتە گۆڕێ، فاکتەرى سەرەکى دەگەڕێتەوە بۆ پێکهێنەهێنانى حکومەت، هاوڵاتیان بە شێوازێکى گشتى خوێندنەوە بۆ بارودۆخەکە دەکەن، حکومەت بۆ پڕکردنەوەى بۆشای دارای فشارى بێشومارى لەسەر گیرفانى هاووڵاتیان دروستکردووە
No Comment! Be the first one.