چاویارنیوز _ حکومەتی عێراق تەواوی هاوکارییەکانی بۆ کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.
لەئێستادا لە پارێزگای دهۆک 15 کەمپی ئاوارە هەیە کە هاووڵاتی شەنگالن و هیچ جۆرە هاوکارییەک ناکرێن.
هاووڵاتیانی کەمپەکە دەڵێن: جگە لەو ئیشوکارەی خۆمان دەیکەین، کەس هاوکاریمان ناکات.
شایانی باسە، هاووڵاتیانی کەمپەکە نیگەرانن لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دەڵێن: ئێستا بەرەو وەرزی زستان دەڕوات، بەڵام هێشتا نەوتمان پێنەدراوە و حاڵمان خراپە.
حکومەتی عێراق هاوکاریی کەمپەکانی هەرێم ڕادەگرێت
سەرەڕای ئەوەی وەرزی زستان دەستپێدەکات، بەڵام حکومەتی عێراق هاوکاری بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتووەو حکومەتی هەرێمیش توانای هیچ هاوکارییەکی نییە.

No Comment! Be the first one.