چاویارنیوز _ ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری ژمارە (4569)ی بڵاوکردەوە و گشتاندنی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کردووە، کە لە1ی1ی2026ـەوە، هەموو پارێزەران، کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان سندوقی پۆستە دابنێن. لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر لایەن و کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بەو بڕیارەوە، لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا، کار و مامەڵە یاساییەکانی بۆ تەواوناکرێت.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، پۆلێنکردنی نرخەکان بۆ کۆمپانیاکان و کرێی ساڵانەی سندوقی پۆستە بەپێی قەبارەی سەرمایەی کۆمپانیاکان بەمشێوەیە دانراوە:
سەرمایە لە (1 بۆ 10) ملیۆن دینار: ساڵانە 25 هەزار دینار.
سەرمایە لە (10 بۆ 100) ملیۆن دینار: ساڵانە 50 هەزار دینار.
سەرمایە لە سەرووی 100 ملیۆن دینار: ساڵانە 150 هەزار دینار.
حکومەتی هەرێم سیستمی پۆستە دەکاتە ناچاریی
بەپێی بڕیارێکی نوێی حكومەتی هەرێم، سیستمی گەیاندن و پۆستە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردا دێت و چیتر سەرجەم کۆمپانیاکان و پارێزەران پابەند دەکرێن بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیایەکی دیاریکراو.
No Comment! Be the first one.