چاویارنیوز _ له ئێستادا حكومەتی هەرێم (شەڕی مان و نەمان) بۆ هەژماری من دەكات، لیژنەکەی عێراقیش داکۆکی کردۆتەوە لەسەر تەوتین و دژی “هەژماری من” بووە.
رەعد رەفعە پرۆفیسۆر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: لە ئێستادا حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەسەر هەموو شتێک ڕازیبووە بیدات بە بەغدا، بەڵام هەموو شەڕەكانی لە “هەژماری من”ـدا كورت كردووەتەوە و نایەوێت بیداتە بەغدا.
وتیشی، لە كۆبوونەوەی هەردوو وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ، باس لە بابەتی “تەوتین”ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە وەك ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵییدا هاتووە .
ڕاشیگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، دەڵێت دەبێت “تەوتین” بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی، بێت و بەو جۆرەی كە لەسەرتاسەری عێراقدا بۆ موچە پەیڕەو دەكرێت.
دەڵێت، ئێستادا حكومەتی هەرێم (شەڕی مان و نەمان) بۆ هەژماری من دەكات وبەهیچ شێوەیەك نایەوێت دەستبەرداری ببێت، بەڵكو پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە پرۆژەكە وەك خۆی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت،
رەعد رەفعە:
حکومەتی هەرێم شەڕی مان و نەمان دەکات
وەزارەتی دارایی فیدراڵ، دەڵێت دەبێت “تەوتین” بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی، بێت و بەو جۆرەی كە لەسەرتاسەری عێراقدا بۆ موچە پەیڕەو دەكرێت.

No Comment! Be the first one.