چاویارنیوز _ عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی دەڵێت: به‌داخه‌وه له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتیدا زانكۆ حكومییهكانیش قۆناغ به قۆناغ ده‌بن به پاره و منداڵی فه‌قیر توانای خوێندنی نابێت له‌ژێر ناوی پارالێڵدا.
وتیشی: مه‌عقوله 98ت هه‌بێت له به‌شی پزیشكی وهرنهگیرێیت، به‌ڵام به پارالێڵ وه‌ربگیرێیت و ده‌بێت 30 ملیۆن دینار بده‌یت، له كاتێكدا زانكۆ هه‌ر حكومییه، مامۆستا هه‌ر حكومییه بۆ كورسی نییه به به‌لاش، به‌ڵام به پاره هه‌یه.
باس لەوەشدەکات: ئه‌مه زوڵمێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقیشه كه خوێندن بێ به‌رامبه‌ره.
ئاماژە بەوەشدەکات: له زانكۆ حكومییه‌كان ساڵ به ساڵ كورسی حكومی كه‌مده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پاره‌یه و پارالێڵه، زیاتری ده‌كه‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح:
خوێندن دەبێت بە پارە
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت: له سایه‌ی حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتیدا زانكۆ حكومییهكانیش قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت به پاره.

No Comment! Be the first one.