چاویارنیوز – بەپێچەوانەی بڕوای هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئەمریکا لە کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە و بەشەبودجە و نەوت کردی، بێ لایەنی و تەنانەت پشتگیریی کردن لە حکومەتی ناوەند بوو.
گوڵاڵە سدیق، شارەزای کاروباری دارایی و بانک لەمبارەیەوە وتی: هەندێک لە بەرپرسانی هەرێم هەتا ئێستا خەون بەو ڕۆژەوە دەبینن و پێیان وایە ئەمریکا بڕیار دەدات لە پارەی نەوتی عێراق لە بانکی فیدراڵی ئەمریکی بەشە بودجەی هەرێم لەو یەدەگی نەخنتینەییە بۆ کوردستان بنێرێت.
شیاوی باسە هێشتاکە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا نەگەیشتۆتە خاڵی چارەسەر و ئەوەی زەرەمەندی ئەم بارودۆخەیە، خەڵکی ئاساییە، لەبەر ئەوەی بەرپرسەکان بە تایبەت سەرکردەکانی پارتی بە تەوتین مووچە لە بەغدا وەردەگرن و ئەمە لە کاتێک دایە بە هۆی عینادی ئەوانەوە خەڵک زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە بێ مووچەن.
No Comment! Be the first one.