چاویارنیوز _ خەڵكی كوردستان و مامۆستاو فەرمانبەرو موچەخۆر لە حكومەتی هەرێم توڕە نین، لە حوكمڕان توڕەن. حكومەت بەرهەمی فرمێسك و خوێنە. موڵكی نەتەوەیە. حكومەت دەستكەوتی گەلی كوردە، مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵك خاوەنیەتی.
هەندرێن شێخ ڕاغب ڕایگەیاند: حیزبە خۆسەپێن و نادیموكراسەكان هەمیشە حكومەت قۆرغ دەكەن و داگیری دەكەن و هەزار فرت وفێڵ دەكەن بۆ ئەوەی لە حوكمڕانی بمێننەوە، بەڵام لە سیستەمی دیموكراسی حكومەت هەمیشەییەو ئەوەی دەگۆڕێت تەنها حوكمڕانە.
وتی: لەئێستادا عێراق و دەسەڵاتدارانی بەغدا لەم هاوكێشەیە تێناگەن، قەیرانی موچەو دارایی بە دەرفەتی سیاسی دەزانن بۆ ئەوەی كیانی هەرێم و حكومەتی هەرێم بخەنەوە سەر نەخشەی مەركەزی عێراق، بەڵام راستیەك هەیە كە نایزانن، ئەویش ئەوەیە خەڵكی كوردستان تا سەر ئێسقان لە حوكمڕانی حیزبە دەسەڵاتدارەكان ناڕازییە.
ڕاشیگەیاند:ئێمە خاوەنداریەتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین و بەرهەمی فرمێسك و خوێنی خەڵكە، بەڵام خاوەنداریەتی لە حوكمرٍانانی ناكەین ئەمە كرۆكی راستیەكەیە. ئەوەی كە چارەسەری ئەم دۆخە دەكات ئەوەیە دەنگدان بكەینە پێوەرێك بۆ ئەوەی حوكمڕانی خراپ لە ناو حكومەت كۆتایی پێ بهێنین و نەترسین لە گۆڕانكاری،
هەندرێن شێخ ڕاغب:
خەڵکی کوردستان دژی گەندەڵین
حیزبە خۆسەپێن و نادیموكراسەكان هەمیشە حكومەت قۆرغ دەكەن و داگیری دەكەن و هەزار فرت وفێڵ دەكەن بۆ ئەوەی لە حوكمڕانی بمێننەوە.

No Comment! Be the first one.