چاویارنیوز _ جوانڕۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: بەهۆی نووسینی ئەو بابەت و چالاکییانەوە بۆ پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامم داون، دەزگایەکی تورکیا ناوی من لە لیستی سزادا بۆ چالاکییەکانی شەقام داناوە.
راشیگەیاند: تورکیا پێیوایە بابەتەکانی من مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، بۆیە ئەو دامەزراوەیە سکاڵای لەسەر تۆمار کردووم و ناوی خستوومەتە لیستی سزاوە.
دامەزراوەیەکی تورکیا ناوی پەرلەمانتارێکی هەرێم دەخاتە لیستی سزاوە
دامەزراوەیەکی تورکیا، ناوی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەخاتە لیستی سزاوە و ناتوانێت لەمەودوا گەشت بۆ تورکیا بکات.
No Comment! Be the first one.