چاویارنیوز _ ڕۆژنامانووسێک لەبارەی زانیاری مووچەوە دەڵێت: تا ئەم ساتانە بابەتەکە بەم شێوەیەیە کە هەنگاوەکان باش دەچنە پێش.
زانا حەسەن ڕۆژنامەنووسی یەکێتی ڕایگەیاندووە، لە بارەی داهاتی ناوخۆ: دوێنێ لیژنەکەی هەرێم شەش کاتژمێر، لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبونەتەوە ولێکتێگەیشتنی باش هاتۆتە ئاراوە. بڕیارە ئەمڕۆ هەمان لیژنە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.
وتیشی: لەبارەی نەوت تەسلیمکردن، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم گەیشتۆتە ١٣٠هەزار بەرمیل عێراق ڕازییە، ٨٠٠٠٠ هەشتا هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێم وەربگرێت،بەڵام ناخرێتە بۆری و ڕێکەوتون بنێردرێتە خەزانەکانی عێراق تاکو بڕەکە دەگاتە ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە..
ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو بڕگەیە هەردووکی زۆر باش چونەتە پێشەوە، ئەگەر ئەمڕۆ تەیف سامی هیچ داواکاریەکی دیکەی نەبێت، و بەربەست نەیەتە پێشەوە، یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەناردنی پارەی مووچە دەدات.
زانا حەسەن ڕۆژنامەنووس ئاشکرای دەکات؛
دواین زانیاری لەسەر نەوت و مووچەی هەرێم
ڕۆژنامانووسێک لەبارەی زانیاری مووچەوە دەڵێت: تا ئەم ساتانە بابەتەکە بەم شێوەیەیە کە هەنگاوەکان باش دەچنە پێش.

No Comment! Be the first one.