چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان تا بەیانی ئەمڕۆ نوێنەرانی کورد لە بەغداد لەسەر هێڵ بوون بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 9 بدرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە لە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەریم ئامادەیە
جێگەی باسە، تایبەت بە مووچەی مانگی 9 و دابەشکردنی پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە چەند ڕۆژی رابردوودا، نوێنەرانی کورد لە بەغداد لەگەڵ سودانی گفتوگۆی چڕیانکردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بریار لە ناردنی مووچە بدات.
دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی نۆ
میدیاکانی عێراق و هەرێم بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا مووچەی مانگی نۆ یەکلادەکاتەوە کە ئایا پێش هەڵبژاردن دەنێردرێت بۆ هەرێم یان نا.
No Comment! Be the first one.