چاویارنیوز _ دوای ئەوەی هەردوو حکومەت گەیشتنە ڕێککەوتن، بەڵام مەرجی یەکەم و کۆتایی حکومەتی هەرێم نەفەوتانی مووچەی مووچەخۆران بووە، هەرێم بە ئەنقەست و پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، ناوی مانگەکانی هێناوە و داوایکردووە بەپێی مانگەکان مووچە بنێردرێت.
سەرچاوەیەکیش بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: ئەگەر رۆژانی داهاتوو حکومەتی ناوەند مووچەی مانگی تەممووز بۆ هەرێم بنێرێت و دوای ئەوەش مووچەی مانگی ئاب بنێردرێت، ئەوا نزیکدەبینەوە لە مووچە دابەشکراوەکانی بەغداد و هیچ کێشەیەک نامێنێت.
هاوکات، سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەدووری دەزانم بتوانرێت لە مانگێکدا دوو مووچە دابەشبکرێت، وتیشی: ئەوەی کە هەیە ئەگەر رێککەوتنەکە بکرێت و هەردوولا رەزامەندنی لەسەر بدەن لەم مانگەدا مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت و لە مانگی داهاتوودا مووچەیەکی دیکە دابەشدەکرێت.
دوو مووچە دابەشناکرێت و داوادەکرێت هیچ مووچەیەکیش نەفەوتێت
بەپێی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئیمزاکراوە، هەرێم مەرجێکی سەرەکی بۆ رێککەوتنی نەوتی داناوە، تێیدا داوایکردووە مووچەی فەرمانبەران بۆ تەواوی مانگەکانی داهاتوو نەفەوتێت.

No Comment! Be the first one.