چاویارنیوز _ فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسیییەکان لەسەر دۆخی رۆژئاڤای کوردستان، شکستی هێنا، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین و بەرگریی لە خاک و گەلی خۆمان دەکەین.
وتیشی: ئەگەر دوژمن جارێکی تر هێرش بکاتەوەسەرمان، بەرەنگاریی توندیان دەبینەوە و هەنگاوی گەورە بۆ پێشەوە دەنێین.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر دیمەشق ئاگربەست بشکێنێت، بەرگریی لەخۆمان دەکەین و دەستبەرداریی مافەکانمان نابین.
دەستبەرداریی مافەکانمان نابین
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: ههەڵوێستی گەلی کورد لە رۆژئاوا و کوردستان و ئەوروپا رێڕەوی ئەم قۆناغە دەگۆڕێت.
No Comment! Be the first one.