چاویارنیوز _ شوان سابیر یاساناس، وتی: دوای چەند ڕۆژ لە هێرشکردنه سه‌رم له‌لایه‌ن ژمارەیەکی زۆر چەکدار و بەسێ سەیارە، هەرئەو ڕۆژە له 16 / 7 / 2025 سعات ( 5 عه‌سر ) ده‌عوام تۆمارکردووە و بەڵام هیچ وەڵامێکم نەدراوەتەوە.
ڕایگەیاند: هه‌تا ئێستا ئه‌وه پێنج رۆژ به‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌دا ڕه‌ت بووه، یه‌ك شتم پێ نه‌وتراوه، ئایا چیان كردووه ؟ گه‌یشتوونه‌ته چی؟ چ زانیارییه‌كیان كه‌وتۆته ده‌ست ؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا ئه‌وراقه‌كه‌م نه‌چۆته پێش دادوه‌ری تحقیقی عینكاوه كه به پێی شوێنه‌كه ده‌بێته اختصاصی ئه‌و ( كه ئه‌وه پێشێلێكی یاسایی گه‌وره‌یه ) و داواكاری گشتی نه‌یبینیووه.
وتیشی: هیچ جارێك خۆم بانگ نه‌كراوم، هه‌ر چه‌نده له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانم متابه‌عه‌مان كردووه و به‌دواداچوونمان كردووه هیچ نه‌كراوه و هیچمان پێ ناڵێن .
باس لەوەشدەکات: هه‌ر بۆ زانین ئه‌و شوێنه‌ی هێرش كردنه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدار … شه‌قامی 150 مه‌ترییه به‌رامبه‌ر قه‌رییه‌ی ئیسپانی 2 كه پڕه له كامیرای حكومه‌ت و كامیرای ( قریه ئیسپانی 1 و قریه‌ی ئیسپانی 2 و قریه‌ی كۆری و سلاڤا ستی و هه‌تا رێگه‌ی زێڕین و گه‌نجان ستی )، كه‌واته ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێ كه‌یسه‌كه‌م وون بكات ده‌یه‌وێ ئه‌نجامده‌ران به سزا نه‌گه‌ن ..
ئاماژە بەوەش دەکات، ده‌بێ ئه‌وه بزانن .. ئه‌و جۆره ره‌فتار و كرداره‌تان. ڕقمان ئه‌ستوورتر ده‌كات به‌رامبه‌رتان، ووره‌مان به هێزتر ده‌كا .. پێداگریمان ڕشتتر ده‌كا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زولم و زۆرداریتان، نادادپه‌روه‌ریتان، یاری كردن به ژیانمان، به مقدراتمان، به ئایندهی نه‌وه‌كانمان، له لایه‌ن ئێوه‌وه.
ڕاشیگەیاند: چونكه له كه‌یسی تر و له چه‌ندین حاڵه‌تی هاوشێوه … پۆلیس و ئاسایش به‌كه‌متر له 24 سعات ته‌واوی سیناریۆی تاوانه‌كانیان به كامیرا تۆمار كردووه و نیشان داوه … كه‌چی ئه‌وه‌ی من ئه‌وه پێنج رۆژ تێپه‌ڕی هه‌تا ئێستا هیچیان پێ نه‌ووتووین.
شوان سابیر یاساناس:
دەسەڵات دەیەوێت کەیسەکەم ون بکات
شوان سابیر ڕایدەگەیەنێت ، تائێستا کەیسەکەی نەجوڵێنراوەو خۆیشی بانگنەکراوە، دەسەڵات دەیەوێت دۆسیەکەی ون بکات.

No Comment! Be the first one.