چاویارنیوز _ ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند: هەرچەندە دەسەڵاتی دیمەشق بەردەوامە لەهێرشکردنەسەر کورد لەحەلەب، بەڵام ئێمە پابەندی ڕێککەوتنەکەی نێوان خۆسەر و دیمەشقین، بەپێچەوانەوە دەسەڵاتی سوریا، لەبری ئەوەی رێگەی ئاشتی بگرێتەبەر، دەیەوێت بە رێگەی شەڕیان ئەو پرسە چارەسەر بکات، بەمەش حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بەو رێککەوتنانە بهێنێت کە پێشتر ئەنجامدراون.
وتی: ئێمە هەمیشە دووپاتمانکردۆتەوە، پابەندین بە رێککەوتنەکانمان لەگەڵ دیمەشق و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدەین.
رۆژئاڤا پابەندی ڕێککەوتنەکەیە
لەڕاگەیەنراوێکدا، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ دیمەشق.
No Comment! Be the first one.