چاویارنیوز _ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، چۆن دەبێت کورد پاشەکشێ لە زۆربەی پرسە گرنگەکانی خۆی بکات و تەنهاشتی بچووک لەبەغدا داوا بکات.
ئاماژە بەوە دەکات، قەزەی كورد وەكو قەزییە نەماوە تەنیا بووە بە پاڕانەوە لەبەغداد، کەچی بەرپرسانی بەغداد داوای (300) ملیار دۆلار لە هەرێم دەكەن و دەڵێن تا 2025 نەوتانفرۆشتووەو زیانتان لە عێراقداوە.
باس لەوە دەکات، بەهۆی ئەو شەڕەوە سوتەمەنی لەهەموو ناوچەكەو ئەوروپا و ئەمریكاش گرانبووە، تەنیا لە ئێران سوتەمەنی هەرزانە.
راشیگەیاندووە، پێویستە كورد بۆخۆی واز لە بەغداد بێنێت و خۆی خۆی بەڕێوەبەرێت و ئیرادەی خۆی بەهێز بكات، چەك شەڕناكات بەڵكو ئیرادە گرنگە، ئەوەتا دەبینین حوسییەكان بە نەعل و كلاشیكۆفێكەوە سعودیەی راونا، لەكاتێكدا سعودیە باشترین و بەهێزترین چەكی هەیە.
رەخنە بەغداد دەگرێت و داواکاری لە حزبە کوردییەکان هەیە
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لەهەر پارچەیەكی كوردستان، كورد چەكی دانا، ئەوە بزمار لە تابوتی خۆی دەدات
No Comment! Be the first one.