چاویارنیوز _ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێکی سەرەتایی حکومەتی ھەرێم بەو ئاڕاستەیە بووە، کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت، لەڕۆژانی ڕابردووشدا بڕیار لەسەر مووچه دراوەو ئێمە چاوەڕێین ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی حەوت بنێردرێت.
وتیشی، ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوولادا کراوە، گرنگییەکەی تەنها لەبواری نەوتدا نییە، بەڵکو ڕێگەیەکی سیاسیش بوو بۆ پێداچوونەوەو ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا، تا سەقامگیریی سیاسی و دارایی بێنێتە ئاراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئێستا ئەرکی حکومەتی عێراقە تا مانگی 12 هەموو مووچەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت.
باسی لەوەشکرد، لە ڕابردوودا بەغدا مامەڵەیەکی سیاسییانەی بەرامبەر ھەرێم دەکرد، بەڵام بەردەوامیی وەفدەکانی هەرێم و لایەنی حکومەتی هەرێم و چەند هێزێکی سیاسیش، هەردوولای لەیەکتر نزیککردەوە، ئێستا بەغدا بیانووی نەماوە ئەو ژمارە مووچەیەی لەلایەتی بۆ هەرێمی بنێرێت.
فارس عیسا:
چاوەڕێین ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی حەوت بنێردرێت
پێویستە تا مانگی 12 هەموو مووچەکان ڕەوانە بکرێن
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لەبەغدا دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنە کە ھەرێم و بەغدا ئیمزایانکردووە تەنها بۆ بابەتی نەوت گرنگ نییە، بەڵکو بۆ چاککردنەوەی نێوان هەرێم و بەغداش گرنگە.

No Comment! Be the first one.