چاویارنیوز _ مامۆستا دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاندووە، دایک و باوکی خوێندکارە ئازیزەکانمان ئێمە وەرزی یەکەممان بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا و هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرت، بۆیە ئاگادارتاندەکەینەوە بۆ وەرزی دووەم شەڕی مافی مامۆستایی جگەرگۆشەکانتان بکەن و بێنە ڕیزی داواکاریەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران.
ئەم پەیامەی مامۆستا دڵشاد زەنگی بایکۆتەو ئەگەر دۆخی مووچە باشتر نەکرێت، ئەوا پێدەچێت وەرزی دووەمی خوێندن، ببێتە بایکۆت.
زەنگی بایکۆت لێدرا
نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازیی داوا لە دایک و باوکی خوێندکاران دەکات، لە وەرزیی دووەمی خوێندندا شەڕی مافی مامۆستایانی خوێندکارەکانتان بکەن.
No Comment! Be the first one.