چاویارنیوز _ بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەڕووی داراییەوە کەرتی تەندروستی لەبەردەم قەیرانێکی گەورەدایە، بەڵام دەکرێت سلێمانی بکرێتە شارێکی گەشتیاریی پزیشکی.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: بودجەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕی و گۆڕانکاری لە کەرتی تەندروستیدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نەخۆشی وەکو ڕێژەی توشبوون بە تالاسیما لە پارێزگای سلێمانی کەمکراوەتەوە بۆ لەسەدا سفر.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕووی داراییەوە کەرتی تەندروستی لەبەردەم قەیرانێکی گەورەدایە، بە هۆکاری ئەوەی کە لەدوای شەڕی داعشەوە بودجەی وەبەرهێنان نەماوە بۆ ئەم کەرتە و ئەوەی هەیە، تەنها بودجەی کاربەڕێکردنە، ئەویش قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەکرێ و وەک پێویست نیە. هەموو ئەمانە ئەوە دەگەیەنن کە بودجەی پێویستمان لەبەردەست نیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی، بەڵام کاری باشیش کراوە.
د. سەباح هەورامی باسی لە گەشەسەندنەکان کرد و رایگەیاند، سلێمانی پێشەنگ دەبێ لە بەئەلەکترۆنیکردن و دیجیتاڵیکردنی کەرتی تەندروستی و بەم نزیکانەش هەنگاوی گەورەی بۆ دەنرێت و دەکرێ سلێمانی بکرێتە شارێکی گەشتیاریی پزیشکی.
د.سەباح هەورامی:
سلێمانی پێشەنگە لە دیجیتاڵیکردنی کەرتی تەندروستی
لەدوای شەڕی داعشەوە بودجەی وەبەرهێنان بۆ کەرتی تەندروستی نەماوە.

No Comment! Be the first one.