چاویارنیوز _ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: پلانی وردیان داناوە بۆ وەرزی زستان و هەموو مەنهۆڵەکانی شاریش پاککراونەتەوە و ئامادەکاری کراوە بۆ هاتنی هەر شەپۆلێکی بارانبارین.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزایان لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی و لە گەڕەک و شەقامەکان ئامادەکردووە، لەگەڵ دابینکردنی هەر ئامێرێکی فریاگوزاریی خێرا کە پێویستە بۆ دۆخێکی لەو شێوەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا، شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراودا، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 100ەوە بکەن کە ژمارەی تیمی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانییە و بە زووترین کات دێن بەهاناتانەوە.
سلێمانیش ئامادەکاریی بۆ لافاو کردووە
وەک ئامادەکاریی بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لافاو لە سلێمانی، شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی کۆبووەوە بەمەبەستی ئامادەکاری و گفتۆگۆکردن دەربارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی کە بڕیارە روو لە کوردستان بکات.
No Comment! Be the first one.