چاویارنیوز _ دۆخی ئابووری هاووڵاتیانی هەرێم خراپەو دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش، هیچ هەواڵێکی خۆشی پێنەبوو بۆ مووچەخۆران.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ڕایگەیاند: بەس ئەوەندە دەڵێم خەجاڵەتی دڵشکان و گیرفانی بەتاڵ و چاوی پڕ فرمێسکی کەمئەندامان بن، هەرچەندە خەجاڵەت نابن”.
بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت، بەڵام بەهۆی لێدوانە تووندەکانی پارتییەوە دژی بەغدا، ڕێککەوتنەکان ڕاگیراون.
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامان هێرش دەکاتەر حکومەت
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامان دۆخی ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان بەخراپ و باخەڵ خاڵی ناودەبات.

No Comment! Be the first one.