چاویارنیوز _ سۆمۆ کە هەناردەی نەوتی هەرێمیش دەکات ڕایگەیاندووە، رێککەوتنەکە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 3 ساڵەی عێراق داڕێژراوە، دوای 30 ڕۆژ لایەنەکان گەیشتن بەم رێککەوتنە و ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کراوە، پێچەوانەی زۆرێکی بۆچوونەکان کۆمپانیاکە پێیوایە “ڕێککەوتنەکە کاتی نییە و کراوە دەبێت”.
سۆمۆ باسی ئەوەشدەکات، 190 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە قۆناغی یەکەمدا هەناردە دەکرێت. هەوڵیش دەدرێت لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بڕە زیادبکرێت بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، قسەمان لەگەڵ لایەنی تورکی کردووە و ئەوان بۆ وەرگرتنی نەوتەکە ئامادەن.”
جەختیش لەوەدەکاتەوە، سەرجەم داهاتی ئەم نەوتە بۆ خەزێنەی گشتیی دەوڵەت دەگەڕێتەوە و تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێت.
سۆمۆ زانیاریی لەسەر رێککەوتنی نەوت ئاشکرا دەکات
سۆمۆ کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقە، زانیاریی نوێ و وردەکاریی رێککەوتنی نوێی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان ئاشکرادەکات و دەڵێت "سەرجەم داهاتەکەی بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە".

No Comment! Be the first one.