چاویارنیوز _ _ دوای زانیاری وردی هێزەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆ، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، مەفرەزەیەکی تیرۆریستانی داعش لەکاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنیاندا، رووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بوونە، لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەشدا، 3 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران کە یەکێکیان پلەی ئەمیرە.
بەپێی زانیارییەکان، لە شەڕو رووبەڕووبوونەوەکەشدا، یەکێک لە ئەندامەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنی ئاسایش بریندرا بووە.
سێ تیرۆریست دەستگیرکران کە یەکێکیان ئەمیرە
ئەمشەو، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆر، لەگەڵ گروپێکی داعش ڕووبەڕووبوونەوەو ئەمیرێکی داعش دەستگیرکرا.
No Comment! Be the first one.