چاودێرنیوز _ نووسەرێک ڕایدەگەیەنێت، دەمێکە گوتومانە کە سیستمی ئابووریی هەرێمی کوردستان گەشتووەتە بن بەست، تەنانەت ئەگەر موچەش بە تەواوی دابینبکرێت، چونکە ئەم ئابوورییە هەر لە سەرەتاوە لە پێناو ئابووریدا نەبووە، بەڵکو لە پێناوی جۆرێکی تایبەت لە سیاسەت و حوکمڕانیدا بووە.
سەردار عەزیز نووسەر مامۆستای زانکۆ دەڵێت: کرۆکی عەقڵیەتی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە پارتی و یەکێتی دەڵێن: ئیش و بژێوی یان لای منە یان نییە. ئەمەش کۆتایی هات.
ڕاشیگەیاندووە، نەک لە پێناو خەڵک بەڵکو هیچ نەبێت لە پێناوی خۆتان، دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن داهات لە ناو چینەکانی کۆمەڵگادا بسوڕێتەوە و لە ڕێگای دابینکردن و دەستەبەرکردنی کار و دەرفەتەوە زۆرینە لێی سودمەندبن، ئەوەیە ئابووری.
باس لەوەشدەکات، ناڕازیبوونی خەڵک شاراوە نییە، بەڵکو خەڵک لەوە حایر ماوە، چی بکات بۆ ئەوەی لە بنبەستی ئابووری دەرچێت.
سەردار عەزیز ڕەخنە ئابووریی هەرێم دەگرێت
خەڵک لەوە حایر ماوە، چی بکات بۆ ئەوەی لە بنبەستی ئابووری دەرچێت.

No Comment! Be the first one.