چاویارنیوز _ ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دهۆك دەڵێت: ئەو دەنگۆیە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەمەوە كە دەگوترێت دەنگدەری یەكێتی لە بازنەی دهۆك دەنگەکانیان دەدەنە كاندیدێكی بیانی، ئەوە دوورە لەڕاستییەوەو من بەردەوامم لە كاندیدبوونم وەك سەرۆكی لیستی (222)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
شایانی باسە، پێشتر ئەوە لە دهۆك بڵاوکرایەوە کە گوایە یەكێتی دەیەوێت دەنگدەرەکانی خۆی ناچاربکات، دەنگ بدەن بە كاندیدی (کۆتا) بۆ بردنەوەی كۆتاكەی دهۆك، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بردنەوەی کورسییەک لە دهۆک لەلایەن یەکێتییەوە، ئەگەرێکی لاوازە، بۆیە دەیەوێت كورسی كۆتاكەی دهۆك بەرێت و دەنگی پێبدات..
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە دهۆک دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە دهۆک دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت: ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە کە یەکێتییەکانی دهۆک دەنگ بدەینە کاندیدی بیانی.
No Comment! Be the first one.