چاویارنیوز _ ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی لیست و کاندیدەکانی یەکێتی لە هەڵەبجە، بافڵ تاڵەبانی وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا روویکردە کاندیدەکانی حزبەکەیی و بە پەنجە ڕاوەشاندن پێیوتن “خوا وەکیلە وەک پێویست خزمەت نەکەن، خۆتان ئەزانن چی ڕوودەدات”.
ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەگەر دەرچوون لە هەڵبژاردن و چوونە بەغداد خزمەتی خەڵک نەکەن، ئەوا لێیان قبوڵ ناکات.
سەرۆکی یەکێتی هۆشداریی بە کاندیدەکانی دەدات
سەرۆکی یەکێتی لە بانگەشەی حزبەکەیدا لە هەڵەبجە، هەڕەشەی ئەوەی لە کاندیدەکانی حزبەکەی کرد، نابێت دانیشن و دەبێت خزمەتی خەڵک بکەن.

No Comment! Be the first one.