چاویارنیوز _ سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ڕەخنە لە هەندێک میدیا دەگرێت، ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە.
سلێمانی، 12ی كانونی یەكەمی 2025: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەلار و ناوچەكانی تری گەرمیان، بۆنەیەك نین بۆ دەرخستنی رقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكان، دەبێت میدیا جیاوازی بكات لە نێوان هاوپشتی لێقەوماوان و بانگەشەی سیاسی و حزبی.
كاری میدیا لەكاتی كارەساتی وەك لافاو، پێدانی زانیارییە لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای ناوچەكە، رێڕەوەكانی لافاو و مەترسی سەرهەڵدانەوەی، هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی، هەروەها ئاسانكاری پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دەزگای رەسمی و رێكخراوە خێرخوازەكان، دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی زیان لێكەوتوو، نەك گوتاری سیاسی بێزاركەر و دووبارەی سەردەمی بانگەشەكانی هەڵبژادن.
سەنتەری میترۆ جەختدەكاتەوە بەكارهێنانی ئەم كارەساتە مرۆییە بۆ قازانجی حزبی یان ئەجێندای سیاسی، تەنیا پێشێلكردنی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵكو بێ بایەخكردنی ئازارەكانی خەڵكی لێقەوماوە كە قوڕ و لیتەی لافاوەكە ژیانی گەمارۆ داون، شەرم بكەن.
هەروەها، داوا دەكەین حكومەت بە بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی هەستێت، بە تایبەتیش كە پێشبینی شەپۆلی تری بارانی بەخوڕ دەكرێت، ئێستا كاتی خۆدزینەوە و پاسا و نییە، كاتی موزایەداتی سیاسی نییە، كاتی كاری مەیدانی و هەماهەنگی كاریگەرە، بە تایبەتیش كارەساتەكە دەریخست توێژێكی پەراوێزخراوی بێ ماف چۆن ژیانیان بەسەر بردووە.
سەنتەری میترۆ بە رێزەوە دەڕوانێتە كەمپین و هەوڵی رێكخراوە خێرخوازییەكان بۆ بەهاناوە چوونی لێقەوماوان.
سەنتەری میترۆ چاودێری كارەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ دەكات، كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی قەیران و قەرەبووكردنەوەی دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان و لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمییەكان، پێكهێناوە، داوا لە رۆژنامەنووسان دەكەین وەك سەرچاوەی رەسمی هەمئاهەنگی لەگەڵ بكەن.
سەنتەری میترۆ: لافاو بۆنەیەك نییە بۆ دەستكەوتی سیاسی
سەنتەری میترۆ ڕاگەیەنراوێکی لەسەر کاری میدیاکان لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا بڵاوکردەوەو دەڵێت: كاری میدیا لەكاتی كارەساتی وەك لافاو، پێدانی زانیارییە لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای ناوچەكە، رێڕەوەكانی لافاو و مەترسی سەرهەڵدانەوەی، هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی.
No Comment! Be the first one.