چاویارنیوز _ شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەسترا بە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتی عێراقیش زیاد دەكا و ئەو بیانووە نەما كە ئەوان تریلیۆنێك دینار دەنێرن و بڵێن لە بەرانبەردا هەرێمی كوردستان هیچمان ڕادەست ناكا،
ڕاشیگەیاند: ئێستا سۆمۆ خۆی نەوت دەفرۆشێ و دەبێتە بەشێك لە داهاتی عێراقی فیدراڵ، لە بەرانبەردا مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێ و مووچەی مانگی 8ـیش دەدەن.
باسی لەوەشکرد: پابەندیی یاسایییان لەسەر خۆیان دروست كردووە، چونكە ڕیككەوتنەكە مولەزەمە بۆ هەردوولا، لەلایەك نەوت دەڕوا و لەلایەكی دیكەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بنێرن.
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی مووچە نامێنێت
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەستكەوتێكی زۆر گرنگە، چونكە هەرێمی كوردستان چووە ناو هاوكێشەی نەوتی جیهانییەوە.

No Comment! Be the first one.