چاویارنیوز _ دوو نوسراوى فه‌رمى دادوه‌ری هه‌ردووكیان داواده‌كه‌ن، شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیربكرێت.
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى دوو نوسراوى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچه‌ى سلێمانى كه واژۆى دادوه‌ر كه‌مال ڕه‌زا-یان له‌سه‌ره، داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ (پۆلیس) ده‌كات، هه‌رچى زووه سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیربكرێت.
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى هه‌ردوو نوسراوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچه‌ى سلێمانی، هۆكارى بڕیارى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابەتێکی یاسایی، چونكه چەندجارێک لەدانیشتنی دادگا ئامادەنەبووە.
هه‌ردوو نوسراوه‌كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى‌و سه‌رجه‌م یه‌كه‌و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ (پۆلیس) كراوه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، “له‌هه‌ر كوێیه‌ك تۆمه‌تبارى داواكراو بینرا، یان هه‌ر لایه‌نێكى فه‌رمى كه ئه‌م فه‌رمانه‌ى پێده‌گات، ڕێگهپێدراونو له‌سه‌ریانه ئه‌م تۆمه‌تباره‌ى له‌خواره‌وه زانیاریى له‌باره‌وه دراوه بیگرن‌و بیده‌ن بهدادگاكهمان”.
زانیارییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، له‌بنكه‌ى پۆلیسى (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هه‌رێم) سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركراوه، تۆمه‌تبار شاسوار عه‌بدولواحید به‌گوێره‌ى ماده‌ى 431ى لە یاسای ژمارەی 111ی سزادانی عێراقی داواكراوه”.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى هه‌ردوو نوسراوه‌كه، دادگاى تێههڵچونهوهى سلێمانى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه لەسەر “سزادانى تۆمه‌تبار شاسوار عه‌بدولواحید به‌سزاى به‌ندكردن بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ‌و دانانى بڕى 600 هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری دۆسیەکە خه‌رجده‌كرێت له‌خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت پاش وه‌رگرتنى پله‌ى كۆتایى بڕیاره‌كه.
شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکرا
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى هه‌ردوو نوسراوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچه‌ى سلێمانی، هۆكارى بڕیارى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابەتێکی یاسایی.

No Comment! Be the first one.