چاویارنیوز _ ئندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕەخنە لە کابینەکەی مەسروور بارزانی دەگرێت و پارتیش بەفاشلترین حزب وەسف دەکات.
شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: خراپترین کابینە، کابینەکەی مەسرور بارزانیە، موچەی پێنادرێت و هەڕەشەدەکات، بەحساب مەسرور بارزانی عەقدی ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەکات لە ئەمەریکاو کەچی کۆمپانیاکانیشی وەهمی و بێدەستکەوتن.
وتی: لەو گرێبەستە وەهمییانەی مەسروور بارزانی لەئەمەریکا کردی بەحساب کارەبا و هەلی کارو بووژانەوەی ئابووری بۆ کوردستان دابین دەکات، بەڵام دەرکەوت خاوەنی هیچ سەرمایە و پرۆژەیەک نین لەناوخۆی ئەمەریکا، ئەوەش وەهم و فێڵێکی تریان بوو.
باس لەوەش دەکات، لەم جەنگە نوێیەشدا خۆی شاردۆتەوە کەس نازانێ لەکوێیە. سیاسی ئاقڵ ئەگەر دان بە شکستەکانیشیدا نەنێت لایەنی کەم باشترین بژاردە هەڵدەبژێرێت ئەویش ئەوەیە کە پارتی بەتایبەت مەسرور بارزانی دەستبەرداری پۆستی حکومەت بێت.
ڕاشیگەیاند: لەبەینی ئۆپۆزسیۆنێکی پۆپۆلیستی بێکردارو پارتیەکەی قەیران دروستکەردا، باشترین بژاردە پیشتیوانی خەڵکە بۆ ئەم یەکێتیەی ئێستا.
شنیار ئەنوەر: فاشلترین حزب لەکوردستاندا پارتییە
لەبەینی ئۆپۆزسیۆنێکی پۆپۆلیستی بێکردارو پارتیەکەی قەیران دروستکەردا، باشترین بژاردە پیشتیوانی خەڵکە بۆ ئەم یەکێتیەی ئێستا.

No Comment! Be the first one.