چاویارنیوز _ شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، لەدواین ڕاگەیەنراویدا دەڵێت: “دەستەی مافی مرۆڤ وه‌كو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى دیکەی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ به‌سه‌ر لايه‌نه حيزبيیهكان دابه‌شكراوه و بوونه‌ته دووباڵ، من كه بۆ سێيه‌م جار سزادرام بە شایەتی نوێنەری UN و CPT، دۆسییەکەم نادادى تێدا بوو، بەڵام ده‌سته‌كه نقه‌ى لێوه‌نه‌هات و بۆ كه‌يسى لاله‌زار هاواريان لێهه‌ڵسا، بۆیە بڕیارمدا بایکۆتی باڵی پارتی لەناو دەستەکە بکەم.
شایانی باسە، شێروان شێروانی بۆ سێیەمجارە سزادەدرێت لەلایەن دادگاکانی پارتییەوە، پێشتریش بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەبوو ئازادبکرێت، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوەو لەزینداندایە.
شیروان شیروانی پارتی بایکۆتکرد
شێروان شێروانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و پێیوایە، دەستەی مافی مرۆڤیش وەک هەر دەزگایەکیتری هەرێم بەسەر لایەنە حزبییەکاندا، دابەشبووە.
No Comment! Be the first one.