چاویارنیوز _ شەش لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک، بەهۆی كەمبوونەوەی پێگەی جەماوەرییانەوە بەشداری هەڵبژاردن ناکەن، بۆیە لایەنگرانیان سەرپشك كردووە كە دەنگ بە كام لایەنی سیاسی دەدەن.
هۆکاری بەشدارینەکردنی ئەو شەش لایەنە بۆ بوونی سیستمی سانت لیگۆی یەك پۆینت حەوت دەگەڕێتەوە کە، حیزبە بچووكەكان ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن لە شاری كەركووك.
ئەو لایەنانەش، بریتیین لە “بزوتنەوەی گۆڕان، حیزبی شوعی، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێست و زەحمەتكێشانی كوردستان”، بەهۆی كەمی جەماوەر بەشداری هەڵبژاردن ناكەن.
شەش لایەنی کوردستانی، بەشداری هەڵبژاردن ناکەن
بەهۆی کارپێکردن بە سیستمی سانت لیگۆ و نەبوونی جەماوەرەوە، چەند هێزێکی سیاسیی کوردستانی لە کەرکوک، بەشداری هەڵبژاردن ناكەن.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.