چاویارنیوز _ پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت: بەپێی پێشبینییەکان، لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و بەفربارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و زیاتر کاریگەریی سەرما و بەفری لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
راشیگەیاند: پێش ئەوەی ئەم شەپۆلە ساردە بگاتە هەرێم، کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام دواتر شەپۆلە بەهێزەکەی سەرما و بەفر دەست پێدەکات.
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران بەڕێوەیە
بەپێی پێشبینیی کەشوهەوا بۆ 10 رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزان، شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بۆیە لەئێستاوە تیمە جیاوازەکان لەهەوڵی پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتیاندان.
No Comment! Be the first one.