چاویارنیوز _ پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین سنووری هەولێر و دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین دەگرێتەوە، لە درەنگانی شەویشدا شەپۆلەکە بەلاوازیی کاریگەری دەبێت لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان، بەڵام زۆرترین بڕی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
دەڵێت: ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت کە بارینی بەخوڕ و بەفری لەگەڵدا بێت، لە رۆژانی 27ـی شوبات 2026ەوە دەستپێدەکات و سەرمای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت.
وتیشی: ئەگەری بەهێز هەیە، بەفربارین، سەنتەری شارەکان بگرێتەوە بەتایبەت قەزای پێنجوێن و ناحیەی حاجی ئۆمەران و شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و سەنتەری شاری سلێمانی ئەو شەپۆلە بەفرە دەگرێتەوە.
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بەڕێوەیە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.