چاویارنیوز _ ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا عێراق داوای ئەو نەوتە دەكات كە كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەرهەمی دەهێنن بەجۆرێك ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدەنەوە، بۆیە ئەگەر هەرێم پابەندی ئەو داواکارییە بێت ئەوا پێدەچێت عێراق نەرمی بنوێنێت لە ناردنی مووچە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا بابەتێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە عێراق داوای ئەو نەوتە دەكات كە كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەرهەمی دەهێنن بەجۆرێك ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدەنەوە.
وتیشی: ئەگەر هەرێم پابەندی ئەو داواکارییە بێت ئەوا پێدەچێت بتواندرێت عێراق نەرمی بنوێنێت لەناردنی ئەو مووچانەی كە ماون بە پێچەوانەشەوە ئەگەری ناردنی پارەی مووچە زۆر كەمدەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی خەمساردی کابینەی نۆیەم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی خراپدان و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگی تەممووز و ئابى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.
سروە محەمەد:
عێراق داوای ئەو نەوتە دەکات کۆمپانیا ناوخۆییەکان بەرهەمی دێنن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: جێگای ئاماژەیە، بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی ناوچەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان كردووە.

No Comment! Be the first one.