چاویارنیوز _ عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: ڕێگا بەهیچ کەس و کۆمپانیایەک ناردێت نەوتی سپی بهێنێتە سنوری هەولێر و دهۆک(زۆنی زەرد) جگە لە کۆمپانیای مەتین، ئەم قۆرخکارییە وایکردووە نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە (١١٥ هەزار) دینارەوە زیاد ببێت بە (١٥٠هەزار) دینارو ئاوا بڕوات دەچێتە (٢٠٠ هەزار) دینار!!
ڕاشیگەیاندووە، تەنانەت چەندین کەس نەوتیان هێناوە لە بازگەکان ڕێگایان نەداوە داخڵی بکەن! هەر لای بازگەکە بەرمیلی بە (١١٠ هەزار) دینار بە ناچاری فۆشتویانەتە مەتین!
باس لەوەشدەکات، خراپتر لەوە ، ئێستا مەتین، بڕێکی زۆر زۆری خەزن کردووە. دەیانەوێت بە (٢٠٠ هەزار) دینار بیداتە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ ئەوەی حکومەت بە (١٠٠ هەزار) دینار بیداتە هاوڵاتی.. ئەمەش نزیکەی(١٠٠ ملیار دینار زیانە لە خزێنەی گشتی.
عەلی حەمە ساڵح داوا لە مەسرور بارزانی دەکات کە “ئەمە ڕێک لە دەسەڵاتی تۆدایە، قۆرخکاری و گەندەڵیەکی ڕونە! ئەمە زیانی گەورە لە خەڵک دەدات کە هەم نەوت گرانبێت و هەم کارەباش! لە زستان خەڵک چیبکات!”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەی ئێستا لە دەعمی سوتەمەنی دەیداتە یەک کۆمپانیا! ئەگەر خۆی بیکات! دەتوانێت لەبری ئەوەی بە (١٠٠ هەزار) دینار بەرمیلێک بدات بەهاوڵاتی بە (٢٥ هەزار) دینار بیدات!
عەلی حەمەساڵح بۆ مەسرور بارزانی: زوڵم لەمە ڕوونتر چییە!
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: چەندین کەس نەوتیان هێناوە بۆ زۆنی زەرد، بەڵام لە بازگەکان ڕێگایان نەداوە داخڵی بکەن! هەر لای بازگەکە بەرمیلی بە (١١٠ هەزار) دینار بە ناچاری فۆشتویانەتە کۆمپانیای مەتین.
No Comment! Be the first one.