حەنان فەتلاوی پاڵێوراوی بەهێزی لیستەکەی سودانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو دەڵێت: هیچ سەرۆک وەزیرانێک کێشەی هەرێمی پێ چارەسەر ناکرێت.
حەنان فەتلاوی کە یەکێکە لەدیارترین ئەو ناوانەی لە لیستی (ئاوەدانی و گەشەپێدان)ی سودانیدایە، وتیشی: 20 ساڵە هەرێم شت لە عێراق وەردەگرن و هیچ بەرامبەرێك نادەن، باشترین چارەسەر ئەوەیە هەر لایەنێک نەوت و داهاتی خۆی لابێت و مامەڵەی پێوەبکات.
ڕاشیگەیاندووە، هیچ كەس كێشەی كوردی پێ چارەسەر ناكرێت، چونکە هەر سەرۆك وەزیرانێك دەیەوێت نیازپاكی بكات و هەندێكجار پێشێلكاریش دەكات بۆ رازیكردنیان، بەڵام دواتر دەگاتە هەمان ئەنجام.
فەتلاوی دەڵێت: مالیكی، عەبادی، عەبدولمەهدی و كازمی هەوڵی چارەسەری ئەم كێشەیان داوە و نەكراوە، بۆیە چارەسەر (ئازاری یەك جارە نەك هەموو ڕۆژ).
هەرێم شت لە عێراق وەردەگرن و هیچ بەرامبەرێك نادەن؛
فەتلاوی زەنگی بۆ هەرێم لێدا
حەنان فەتلاوی پاڵێوراوی بەهێزی لیستەکەی سودانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو دەڵێت: هیچ سەرۆک وەزیرانێک کێشەی هەرێمی پێ چارەسەر ناکرێت.

No Comment! Be the first one.