چاویارنیوز _ ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی نەبوونی کارەباو دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە بایکۆتی دەوامیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
ئاسۆ هاشم، پارێزەر رایگەیاندووە: دادگای بنەسڵاوە ماوەی هەشت رۆژە کارەبایان نییە، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان بۆیە ئەمڕۆ فەرمانبەران و دادوەرەکانی بایکۆتی دەوامیان کرد و رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە.
بەهۆی نەبوونی کارەباو دواکەوتنی مووچەکانیانەوە؛
فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر بایکۆتیان راگەیاند
سەرەڕای ئەوەی کە پڕۆژەی کارەبای 24 سەعاتی ڕاگەیەنراوە، بەڵام دادگای بنەسڵاوە هەشت ڕۆژە کارەبایان نییە.

No Comment! Be the first one.