چاویارنیوز _ غـازی فەیسەڵ سـیان پێشمەرگەی خۆبەخشی یەکێتی رایدەگەیەنێت، تو برایەتیمان ئەوە یەکگرتنەوەیە لەنێوان هێزەکانی 70 و 80دا کراوە؟، من پێشمەرگەیەکی خۆبەخشی یەکێتیمە، بەڵام هێزەکانی پارتی رێگەم نادەن بچمە سەر شاخی قەرەچوغ بۆ شەڕی (داعش )، پارتی لەشاخی قەرەچوغ واتەراتێن دەکەن، ل ەکاتێکدا ئەم شاخە موڵکی باب و باپیرانی ئێمەو خەڵکی ناوچەکەشە.
ئاماژە بەوە دەکات، سەدان بەڵگە و داتا و ئامار و وێنە لەبەرچاون کە(پێش) ریفراندۆمەکە و 16 ی ئۆکتۆبەری 2017، داعشەکان لە شاخی قەرەچوغ داڵدەدران و پارێزراون،
9 ساڵیشە هاتوهاوارمانە کەس جورئەتی وەڵامدانەوەشی نیە !!
ناوبراو راشیگەیاندووە، بەڕێز جەنابی وەزیری پێشمەرگە ، بەڕێزان فەرماندەی هێزەکانی یەکێتی، فەرماندەی هێزەکانی پارتی، راگەیاندکاران و رۆژنامەنوسان لایەنی پەیوەندیدار، من ئامادەم رووبەڕوو لەخزمەتاندابم بە بەڵکە و داتا بیسەلمێنم، چۆن داعشەکانی قەرەچوغ بەخێودەکرێن و داڵدەدراون،
پێویستیشە بۆئەوەی بڕوا بەم یەکگرتنەوەیە بکەین، تکایە چیتر داعش و دوژمنتان لەیەکتر پێ باشتر نەبێت.
No Comment! Be the first one.