چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی وتی: مامۆستایانی ئایینیی کورد جگە لەوەی مامۆستا و رێنیشاندەری ئەخلاق و دینداری بوون، هەمیشە هاندەری نیشتمانپەروەری بوون و لە قۆناغە هەستیارەکاندا ئامۆژگاریی کۆمەڵگایان کردووە چۆن هەڵوێست بنوێنن و چی لە بەرژەوەندیی کورددایە.
ڕاشیگەیاند، خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێزی شاری هەولێری خۆشەویست. روونم کردەوە کە یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا لە بەغدا چی کردووە بۆ کوردستان و لە داهاتووشدا بەرنامەی چییە بۆ چارەسەری کێشەکان و بۆچی پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە یەکێتی بدرێت.
قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی ئاینی: دەنگدان بە یەکێتی پێویستە
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی یەکێتی لەهەولێر، لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی شاری هەولێر کۆبووەوەو ڕایگەیاند، یەکێتی حزبێکی گەورەیە لە بەغدا.

No Comment! Be the first one.